هەواڵ 28, حوزه‌یران 2019

هواوەی نوێکاری EMUI 9.1 ڕەوانەی مۆبایلی Huawei Mate 20X کرد

هەروەک کۆمپانیای هواوەی بەڵێنیدابوو لە ماوەی ڕابردوودا نوێکاری EMUI 9.1 بۆ مۆبایلی Mate 20X بەردەستکرد. نوێکارییەکە وەک ئاشکرایە بنیادنراوە لەسەر سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 و قەبارەکەشی نزیکی 4 گێگابایت دەبێت.

لە نوێکاری ئەم جارەدا مۆبایلەکە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی وەک دۆخی تۆمارکردنی مانگ و تایبەتمەندی GPU Turbo 3.0 بۆ باشتر کارکردنی یارییەکان لەسەر ئامێرەکە زیاد کراون، لەگەڵ ئەوەشدا نوێکارییەکە هەڵدەستێت بە گۆڕینی سیستمی پەڕگەکان بۆ EROFS ئەمەش بێگومان کاریگەرییەکی باشی دەبێت لەسەر ئامێرەکە و خێراتری دەکات.

نوێکارییەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ بەکارهێنەران و پاش ماوەیەکی کەم بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی Mate 20X بەردەست دەکرێت، بەڵام بە هەر هۆکارێک بێت ئەگەر نوێکارییەکەت پێنەگەیشتووە ئەوا دەتوانیت لە ڕێگای داخڵ بوون لە ئەپی HiCare پاشان چوونە نێو لیستی نوێکارییەکان ڕاستەوخۆ نوێکارییەکە ڕابکێشیت بە شێوەی دەستی.

تاگەکان Huawei Mate 20X
بۆچونی تۆ