هەواڵ
28, حوزهیران 2019
لینۆڤۆ مۆبایلی Lenovo Z6 Pro 5G بە پشتگیری لە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم و چوار کامێراوە ڕاگەیاند

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای لینۆڤۆ بە فەرمی مۆبایلی Lenovo Z6 Proـی لە مانگی چوارەمی ڕابردوودا ڕاگەیاند و ئێستاش کۆمپانیا چینییەکە لە ڕێگای کۆنگرەی Asian MWC 2019ـەوە لە شەنگهای هەمان مۆبایلی ڕاگەیاند بەڵام بە پشتگیریکردنی بۆ هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G.
مۆبایلی Lenovo Z6 Pro 5G هاوشێوەی مۆبایلی Lenovo Z6 Pro خاوەنی هەمان تایبەتمەندییەکانە و تاکە جیاوازییان لەوەدا خۆی دەبینێتەوە Lenovo Z6 Pro 5G خاوەنی مۆدێمێکە لە جۆری Qualcomm X50 و لە ڕێگایەوە دەتوانێت پەیوەست ببێت بە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G، لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە ڕووکاری پشتەوەی شێوازێکی ڕوونی هەیە بەڵام نازانرێت ئاخۆ ئەم ڕووکارە ڕوونە پارچە ڕاستەقینەکانی ناوەوەی مۆبایلەکە پیشان دەدات یاخود تەنها وەک پێوەکراوێک یان لەزگەیەکە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی Lenovo Z6 Pro 5G:-
- ڕوونما: لە جۆری Super AMOLED و بە قەبارەی 6.39 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 855
- پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 640
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ZUI 11
- کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: چوار کامێرا بە ڕوونی 48+8+16+2 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 6 یان 8 یان 12 گێگابایت
- بیرگە: 128 یان 256 یان 512 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- ڕەنگ: سوور
- نرخ: ئاشکرا نەکراوە
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.