هەواڵ
28, حوزهیران 2019
لینۆڤۆ دەیەوێت مۆبایلی Lenovo Z6 بە پاتری 4000 ملی ئەمپێر و پڕۆسێسەری Snapdragon 730 ڕابگەیەنێت

وەک ئاشکرایە لینۆڤۆ مۆبایلی Lenovo Z6 Proـی لە مانگی چوارەمی ڕابردوودا ڕاگەیاند و بە دوایدا Lenovo Z6 Youth Editionـیشی ڕاگەیاند، ئێستاش کۆمپانیا چینییەکە دەیەوێت مۆبایلی Lenovo Z6 زیاد بکات بۆ ئەم زنجیرەیە.
لەم بارەیەوە جێگری بەڕێوبەری کۆمپانیای لینۆڤۆ Chang Cheng لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Lenovo Z6ـی ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوەدا مۆبایلەکە کاردەکات بە پڕۆسێسەری Snapdragon 730 و خاوەنی پاترییەک دەبێت بە توانستی 4000 ملی ئەمپێر.
سەرەڕای ئەمانەش مۆبایلەکە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 18 وات، ئەمە لە کاتێکدایە مۆبایلی Lenovo Z6 Pro لە بارگاویکەرەوەیەکی لەگەڵە بە خێرایی 27 وات بەڵام مۆبایلەکە تەنها پشتگیری لە 18 وات دەکات و هۆکاری ئەمەش هەتاوەکو ئێستا ڕوون نییە.

هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.