گەرمترین
28, حوزهیران 2019
هەڵوەشاندنی مۆبایلی P30 Pro ئاشکرای دەکات چەند لە پارچەکانی ئەمریکین

بەهۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هواوەی، خەڵکێکی زۆر پرسیاری ئەوەیان هەیە کە ئایا سزاکان تا چ ڕاددەیەک کاریگەرییان دەبێت، Nikkei Asian مۆبایلەکەی هەڵوەشاندووە و بۆی دەرکەوتووە لە کۆی ١٦٣١ پارچە لەناو مۆبایلەکە تەنها ١٥ دانەیان ئەمریکین! بەڵام شایەنی باسە کە ئەو پارچانە گرنگ و سەرەکین، بە شێوەیەک کە لە ڕووی ژمارەوە ڕێژەیان ١٪ی پارچەکان تێپەڕ ناکات بەڵام لە ڕووی نرخەوە ١٦.٣٪ی نرخی پارچەکان پێکدێنن.
پارچەکانی دیکە بەم شێوەیەن: ٨٦٩ دانەی ژاپۆنی، ٥٦٢ دانەی کۆریای باشوور، ٨٣ دانەی تایوان و ٨٠ دانەی چینی، پارچە چینییەکانیش بە هەمان شێوە هەرچەندە ژمارەیان کەمە بەڵام سەرەکین و نرخیان زۆرە و ٣٨.١٪ی نرخی مۆبایلەکە پێکدێنن، گرانترین پارچە ڕوونماکەیە و هی کۆمپانیای BOEـی چینییە، دووەم گرانترینیش ڕامەکەیە کە هی کۆمپانیای Micronی ئەمریکییە.
پڕۆسێسەری مۆبایلەکە لە دروستکردنی هواوەی خۆیەتی، بیرگەکە هی سامسۆنگە و کامێراکانیش هی سۆنی، پاترییەکەش لە هۆنگ کۆنگ دروست کراوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.