10
ئەپ و نەرمەکاڵا 28, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

مایکرۆسۆفت یاریدەدەری دەنگی Cortana جیا دەکاتەوە و وەکو ئەپێک دەیخاتە نێو کۆگای Microsoft ـەوە

مایکرۆسۆفت لە پلانیدایە کە یاریدەدەری دەنگی Cortana جیا بکاتەوە و وەکو ئەپێک دەیخاتە بۆ نێو کۆگای Microsoft و وەکو ئەپێکی نابنەڕەتی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

ئەم بیرۆکەکەی مایکرۆسۆفت لە ناساندنی یاریدەدەری دەنگی Cortana ـەوە دەستیپێکرد لە بەشی گەڕانەکانی دواین وەشانی Windows 10 May 2019 Update ـدا. ئێستا مایکرۆسۆفت دەیەوێت یاریدەدەری دەنگی Cortana بکات بە ئەپێک و بیگوازێتەوە بۆ نێو کۆگای Microsoft. ئەمەش لە دوای ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەپی Cortana بە شێوەی تاقیکاری لە کۆگاکەدا بەدیار کەوت.

هۆکاری جیاکردنەوەی یاریدەدەرە دەنگییەکە و خستنە نێوی بۆ کۆگای Microsoft ـەوە، بۆ ئەوەیە کە مایکرۆسۆفت بتوانێت بە شێوەیەکی بەردەوام نوێکاری لە یاریدەدەرە دەنگییەکەدا ئەنجام بدات و پێویست بە ڕەوانەکردنی وەشانی نوێی Windows 10 نەکات بۆ ئەو مەبەستە. چونکە یاریدەدەری دەنگی Cortana هەمیشە وەکو خزمەتگوزارییەکی بنچینەکراوی وێب بووە.

ڕەنگە بە ئەنجامدانی ئەم کردارە، یاریدەدەری دەنگی Cortana چیدیکە وەکو ئەپێکی بنەڕەتی بوونی نەمێنێت لە کاتی دامەزراندنی وەشانەکانی Windows 10 ـدا. پێشبینی دەکرێت لەگەڵ بەردەستکردنی وەشانی نوێی Windows 10 لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا، جیاکردنەوەی یاریدەدەری دەنگی Cortana ـیش ڕووبدات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ