ئەندرۆید
29, حوزهیران 2019
بە لایەنی کەمەوە 20 مۆبایلی Huawei وەشانی Android Qـیان پێ دەگات

ماوەیەک لەمەوبەر و لە کاتێکدا هێشتا سزاکانی سەر هواوەی هەڵنەگیرابوون، کۆمپانیا چینییەکە بەڵێنی دا کە وەشانی داهاتووی ئەندرۆید ڕەوانەی ١٤ لە مۆبایلەکانی دەکات، ئەوانیش بریتیبوون لە:
- Huawei P30 Pro
- Huawei P30
- Huawei P30 Lite
- Huawei Mate 20 Pro
- Huawei Mate 20
- Huawei Mate 20X 5G
- Huawei P20 Pro
- Huawei P20
- Huawei P Smart 2019
- Huawei P Smart+ 2019
- Huawei P Smart Z
- Honor 20 Pro
- Honor 20
- Honor 20 Lite
ئێستاش هواوەی ڕایدەگەیەنێت کە ٦ مۆبایلی دیکەش وەشانەکەیان پێدەگات، کە بریتین لە:
- Huawei Mate 10
- Huawei Mate 10 Pro
- Huawei Mate 10 Porsche Design
- Huawei Mate 20 lite
- Huawei Mate 20 RS Porsche Design
- Huawei Mate 20 X
هەرچەندە ناوی هیچ کام لە مۆبایلە نوێیەکانی زنجیرەی Nova 5 نەهاتووە کە ٣ دانەن، بەڵام مۆبایلەکان نوێترینی هواوەیین و بە دڵنیاییەوە وەشانەکەیان بۆ ڕەوانە دەکرێت، ئەو مۆبایلانەی دیکەی هواوەییش کە هێشتا ناویان نەهاتووە مەرج نییە وەشانەکەیان بۆ ڕەوانە نەکرێت، پێدەچێت لە داهاتوودا هەندێکیان زیادبکرێن بۆ لیستەکە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.