هەواڵ 29, حوزه‌یران 2019

هواوەی وەشانی EMUI 9.1 ڕەوانەی هەردوو مۆبایلی Honor 10 Lite و Honor 20i کرد

وەک ئاشکرایە کۆمپانیای هواوەی لە ماوەی ڕابردوودا نوێکاری EMUI 9.1 ڕەوانەی مۆبایلی تایبەت بە یاری Huawei Mate 20X کرد و ئێستاش ناوبراو هەمان نوێکاری ڕەوانەی هەردوو مۆبایلی Honor 10 Lite و Honor 20i کرد.

وەک هەمیشە نوێکارییەکە بنیادنراوە لەسەر سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 و چەند تایبەتمەندییەکی نوێی تێدا بەردەستکراوە وەک تایبەتمەندی GPU Turbo 3.0 بۆ باشتر کارکردنی یارییەکان لەسەر ئامێرەکە و دانانی مۆسیقای ڤیدیۆیی و تایبەت کردنی بە ژمارەیەکی پەیوەندی دیاریکراو، لەگەڵ ئەوەشدا لەم نوێکارییە بەکارهێنەر دەتوانێت یاریدەدەری ئەلیکترۆنی کارپێبکات لە ڕێگای دەست ڕاگرتن لەسەر دوگمەی کارپێکردنی ئامێرەکە.

نوێکارییەکە لە ئێستادا ڕەوانەی هەردوو مۆبایلی Honor 10 Lite و Honor 20i کراوە لە چین و بێگومان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتووشدا دەگات بە بەکارهێنەرانی دیکەش لە جیهاندا.

تاگەکان Honor 10 Lite Honor 20i
بۆچونی تۆ