ئەندرۆید
30, حوزهیران 2019
کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ بۆ Galaxy A50 زیادکرا، تیایاندا دۆخی شەو بۆ کامێراکەی

نوێکردنەوەیەک لە وڵاتی هندستان ڕەوانەی مۆبایلی Galaxy A50 کرا لە ژێر ناوی وەشانی A505FDDU2ASF2 و تیایدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیادکرا و چاوەڕێ دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتوودا بە وڵاتانی دیکەش بگات.
قەبارەی نوێکردنەوەکە ٤٢٢ مێگابایتە و ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی ٦ـی لەخۆ گرتووە، جگە لەوەش کۆمەڵێک چاکسازی و بەرەوپێشچوونی لەخۆگرتووە بۆ Knox guard، هەرچەندە تەنها ئەوانە لە Changelogـی نوێکردنەوەکە نوسراون بەڵام بە وتەی بەکارهێنەران زیادبوونی هەریەک لە دۆخەکانی Night mode(دۆخی شەو) و ڤیدیۆی Super Slo-Mo بۆ کامێرای مۆبایلەکە بەشێکن لە نوێکردنەوەکە.

تایبەتمەندییەکان خۆکارانە زیاد نابن و پێویستە camera settingsـەکەت reset بکەیتەوە، هەروەها دەشتوانی بەبێ Bixby vision و ڕاستەوخۆ لە کامێرای مۆبایلەکەوە QR Code سکان بکەیت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.