گووگڵ

ئەپی Google Go ڕێژەی 100 ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی

وەک ئاشکرایە ئەندرۆید گۆو جۆرێکی قەبارە کەمترە لە سیستمی وەگەڕخەر ئەندرۆید و تایبەتە بەو مۆبایلانەی ئاستیان بەرز نییە و توانای کارپێکردنی تەواوەتی سیستمی ئەندرۆیدیان نییە، لەگەڵ ئەم سیستمە قەبارە کەمەشدا کۆمپانیای گووگڵ هەستاوە بە بەردەستکردنی ئەپە سەرەکییەکانی بە شێوەی قەبارە کەمتر، لەو ئەپانەش ئەپی Google Goـە.

لە ئێستادا ئەپی Google Go لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی گەیشتووەتە 100 ملیۆن داگرتن ئەمەش تا ڕادەیەک واتای ئەوە دەگەیەنێت ئەو مۆبایلانەی کاردەکەن بە سیستمی ئەندرۆید گۆو فرۆشێکی باشییان هەبووە، بە شێوەیەک ساڵی ڕابردوو ئەپی Google Go ڕێژەی داگرتنی تەنها 10 ملیۆن بوو، بە واتایەکی دیکە وا دیارە هەوڵەکانی گووگڵ بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی ئەو کەسانەی نایانەوێت مۆبایلی ئاست بەرز بکڕن یان ناتوانن بیکڕین گەیشتووەتە جێی خۆیی و لە ئاستی پێویستدایە.

لە هەمان کاتدا پێویستە تێبینی ئەوەش بکەین ڕێژەی 100 ملیۆن داگرتنی ئەپەکە واتای ئەوە ناگەیەنێت 100 ملیۆن یەکە فرۆشراوە لەو مۆبایلانەی ئەندرۆید گۆویان لەسەر جێگیرکراوە، چونکە ئەپی Google Go بە شێوەی پێشوەختە لەسەر سیستمی ئەندرۆد گۆو جێگیرکراوە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەپەکە بەردەستە و دەتوانرێت لەسەر مۆبایلەکانی دیکەی ئەندرۆیدیش دابگیردرێت.

29 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891