هەواڵ
29, حوزهیران 2019
ڕاگەیاندنی یارییە خۆڕاییەکانی مانگی حەوتەمی بەشداربووانی پلەیستەیشن پڵەس

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سۆنی لیستی یارییە خۆڕاییەکانی مانگی حەوتەمی بەشداربووانی پلەیستەیشن پڵەسی ڕاگەیاند. لیستەکەش لە چاوەڕوانی زۆرینەی بەشداربوواندا نەبوو و تەنانەت ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکانیش ڕێژەیەکی بەدڵ نەبوونی زۆری بەدەستهێنا.
هۆکاری ئەمەش وەک ئاشکرایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕێژەیەکی کەمی یاریکەران گرنگی بە هەردوو یاری PES 2019 و Horizon Chase Turbo دەدەن و لە هەمان کاتیشدا سۆنی هەستاوە بە بەرزکردنەوەی نرخی بەشداریکردن و خزمەتگوزارییەکەشی سڕیتەوە لە هەردوو سەکۆی پلەیستەیشن ڤیتا و پلەیستەیشن 3.
لیستی یارییە خۆڕاییەکان بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4:-
- Pro Evolution Soccer 2019
- Horizon Chase Turbo
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکان بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.