هەواڵ

یارییەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی بەردەستە بە خۆڕایی لە کۆگای Epic Games

وەک کاری هەمیشەی کۆگای Epic Games هەموو هەفتەیەک هەڵدەستێت بە بەردەستکردنی یارییەک بە خۆڕایی بۆ ماوەیەکی کاتی ئەمەش بێگومان بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر. یاری ئەم جارەش ناوی Last Day of Juneـە و چیرۆکی یارییەکەش بە شێوەی سینەماییە و لە بارەی دوو کەسایەتییە ئەوانیش Carl و Juneـە.

یارییەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ داگرتن بە خۆڕایی و دەتوانن لە ماوەی 27/6ـەوە بۆ 4/7 بە خۆڕایی بەدەستی بهێنن، ئەوەی پێویستە لە سەرتان داگرتنی لۆنچەری کۆگای Epic Gamesـە پاشان گەڕان بە شوێن یارییەکە و زیاد کردنی بۆ سەر هەژمارەکەت هەتاوەکو هەر کاتێک ئارەزووت کرد بتوانیت تاقیبکەیتەوە و دایبگریت.

پێداویستییەکانی کارپێکردن:-

  • OS : Windows 7 64-Bit
  • Processor : Intel Core 2 Quad Q6600 @ 2.4 GHz / AMD FX 8120 @ 3.1 GHz
  • Memory : 4 GB RAM
  • Graphics : NVIDIA GT 630 / AMD Radeon HD6570 or equivalent
  • Storage : 3 GB Available Space
  • DirectX : 11

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکە بن بۆ زیاتر ئاشنابوون بە شێوازی یاریکردن:-

29 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891