هەواڵ

لە یەکەم هەفتەی ڕاگەیاندنیدا یاری My Friend Pedro سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی 250.000 یەکە لە یارییەکە

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای بڵاوکەرەوە Devolver Digital بە فەرمی ڕایگەیاند فرۆشی یاری My Friend Pedro لە یەکەم هەفتەی ڕاگەیاندنیدا گەیشتووەتە 250.000 یەکە.

شایەنی ئاماژە پێدانە یاری My Friend Pedro بە فەرمی لە بەرواری 21/6/2019 ڕاگەیەنرا بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر و سەکۆی نینتێندۆ سویچ، ئێستاش یارییەکە تەنها پاش تێپەڕینی یەکەم هەفتە بەسەر ڕاگەیاندنیدا فرۆشێکی باشی هەبووە، بێگومان یارییەکەش تاقیکردنەوەیەکی ناوازە و بە چێژ بەردەست دەکات بۆ یاریکەر و شایەنی زۆر لەوە زیاتریشە.

بێگومان لە کاتی تاقیکردنەوەشم بۆ یارییەکە لەسەر کۆمپیوتەر چێژێکی زۆرم لێ بینی چونکە My Friend Pedro خاوەنی بیرۆکەیەکی سادە و جیاوازە بە بەراورد بە یارییەکانی ئێستا و بە دڵنیاییشەوە پێشنیاری دەکەم بۆتان هەتاوەکو تاقیبکەنەوە، هەروەها ئەگەر خاوەنی سەکۆی نینتێندۆ سویچ بیت ئەوا تاقیکردنەوەیەکی ناوازەتری دەبێت بە بەراورد بە کۆمپیوتەر.

جریوەی کۆمپانیای بڵاوکەرەوە لە بارەی فرۆشی یاری My Friend Pedro:-

29 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888