مایکرۆسۆفت

بە فەرمی 11 یاری نوێ زیاد کران بۆ خزمەتگوزاری Xbox Game Pass

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕۆژی ڕابردوو بە فەرمی بەردەستبوونی 11 یاری نوێی ڕاگەیاند بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزاری Xbox Game Pass، وەک ئاشکرایە خزمەتگوزارییەکە بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر بە بەشداریکردنی مانگانەی 10 دۆلار، تیایدا دەتوانیت زیاتر لە 100 یاری و سەرجەم بەرهەمە نوێیەکانی مایکرۆسۆفت تاقیبکەیتەوە.

لیستی یارییە نوێیەکان + سەکۆی بەردەستبوو:-

  • My Time at Portia ( کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن)
  • Bad North (کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن)
  • Gonner (کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن)
  • The Banner Saga 3 (کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن)
  • Yoku’s Island Express (کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن)
  • Worms W.M.D (کۆمپیوتەر و ئێکس بۆکس وەن)
  • Undertale (کۆمپیوتەر)
  • Timespinner (کۆمپیوتەر)
  • Unavowed (کۆمپیوتەر)
  • Machinarium (کۆمپیوتەر)
  • For the King (کۆمپیوتەر)

29 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888