هەواڵ

کۆمپانیای EA ڕێکەوتی بەردەستکردنی خزمەتگوزاری EA Access ـی بۆ بەکارهێنەرانی PS4 ئاشکراکرد

کۆمپانیای (EA (Electronic Arts لە پێشووتردا ڕایگەیاندبوو کە لە ساتەوەختێکی مانگی 7 ـی ئەمساڵدا خزمەتگوزاری بەژداریکردنی EA Access بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی PS4 بەردەست دەکات. دواجار کۆمپانیاکە ڕێکەوتی بەردەستکردنی خزمەتگوزارییەکەی بە دیاریکراوی بۆ بەکارهێنەرانی PS4 ئاشکراکرد. ئەمەش لە دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 5 ساڵ بەسەر بەردەستکردنی خزمەتگوزاری ناوبراو بۆ سەکۆی Xbox One.

کۆمپانیاکە ڕێکەوتی 24 ـی مانگی 7 ـی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ بەردەستکردنی خزمەتگوزاری EA Access بۆ سەکۆی PS4. لەگەڵ خزمەتگوزارییەکەدا، دەتوانیت سەرجەم یارییەکانی کۆمپانیاکە بەکاربهێنیت بۆ مانگێک و بە نرخی تەنها 4.99$. هەروەها ئەو بەکارهێنەرانەشی کە لە ئێستاوە کڕینی پێشوەختە بۆ خزمەتگوزارییەکە ئەنجام دەدەن، بڕی 10% داشکاندن وەردەگرن لە کڕینە دیجیتاڵییەکانی EA ـدا.

ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە، ئەو بەژداربووانەی کە لە سەکۆی Xbox One ـدا بەژدارییان لە خزمەتگوزاری EA Access ـدا ئەنجامداوە، پێویستە دووبارە کڕین ئەنجام بدەنەوە تاوەکو بتوانن لە سەکۆی PS4 ـشدا خزمەتگوزارییەکە بەکاربهێنن.

سەرچاوە :

29 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
708