ئەپ و نەرمەکاڵا
30, حوزهیران 2019
چۆنییەتی لابردنی تەڵخبوونی پاشبنەمای چوونەژوورەوە(login)ی Windows 10

لە نوێترین وەشانی ویندۆوزدا بە ناوی May 2019 پاشبنەمای کاتی چوونەژوورەوە بۆ ناو ئامێرەکەت تەڵخ دەبێت، خەڵک بە گشتی ڕقیان لە گۆڕانکارییە و لەم حاڵەتەش خەڵکێکی زۆر هەیە دەیانەوێت پاشبنەماکانیان وەک پێشتر بەبێ تەڵخبوون ببینن، ئەمانە هەنگاوە پێویستەکانن بۆ ئەو کارە:
١-Start دابگرە

٢-وێنۆچکەی Gear دابگرە

٣-Personalization دابگرە

٤-Colors دابگرە

٥-بچۆرە خوارەوە تاوەکوو more options دەبینیت

٦-transparency effects بکەرە off

بەم ٦ هەنگاوە سادەیە پاشبنەماکەت وەک جارانی لێدێتەوە و چیتر تەڵخ نامێنێت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.