10
هەواڵ 30, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ستۆدیۆی PUBG Corporation وەشانی 30 لە یاری PUBG بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی PUBG Corporation بە فەرمی وەشانی 30 لە یاری PUBG بەردەست کرد بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر لە ڕێگای کۆگای ستیمەوە و گۆڕانکارییەکانی ئەم جارەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

گرنگترین گۆڕانکارییەکان:-

  • زیادکردنی ئۆتۆمبێلێکی نوێ بە ناوی BRDM-2
  • زیادکردنی چەکێکی نوێ بە ناوی Desert Eagle
  • زیادکردنی سیستمی پارکۆر لە ڕێگایەوە یاریکەر دەتوانێت بازهەڵبدات لە خانوویەکەوە بۆ خانوویەکی تر و خۆبەستنەوە پێیان یاخود خۆهەڵواسین بێ ئەوەی یاریکەر بکەوێتە خوارەوە
  • باشترکردنی Gas Cans
  • زیادکردنی Radio Messages هەتاوەکو یاریکەران بە شێوەیەکی باشتر پەیوەندی لەگەڵ یەکدی ببەستن
  • باشترکردنی یارییەکە بە شێوەیەکی گشتی
  • چارەسەکردنی کۆمەڵێک کێشەی زۆر لە یارییەکەدا
تاگەکان PUBG
بۆچونی تۆ