ئەندرۆید

فرۆشی زنجیرەی Redmi K20 گەیشتە 1 ملیۆن دانە

هەر لە یەکەم بۆنەی بەردەست بوونیاندا مۆبایلەکانی Redmi K20 و Redmi K20 Pro ٢٠٠ هەزار دانەیان لێ فرۆشرا، ئەمڕۆش شاومی ڕایگەیاند فرۆشی ٢ مۆبایلەکە ١ ملیۆن دانەی تێپەڕاندووە.

مۆبایلەکان لە ٢٨ی مانگی ٥ ڕاگەیەندران و پێدەچێت شاومی نەتوانێت لە ئاست خواستی خەڵکدا مۆبایلەکە بەرهەم بهێنێت ئەگەرنا فرۆشی زیاتریش دەبوو، تەنانەت جۆرە پڕۆیەکە بە شێوەیەکی فەرمی هێشتا لە دەرەوەی چین بەردەست نییە.

بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنەوە کڕیارانی K20 لە چین بۆ ماوەیەکی کاتی پاوەر بانکێکی ١٠،٠٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێر بە دیاری وەردەگرن، کڕیارانی جۆرە پڕۆیەکەش دەتوانن بارگاویکەرەوەی فەرمیی شاومی بە توانای ٢٧ وات بە کەمتر لە ٥ دۆلار بکڕن!

شاومی ڕاینەگەیاندووە ئایا ژمارەکە تەنها لە وڵاتی چینە یان نا بەڵام پێدەچێت بەو شێوەیەبێت.

سەرچاوە :

1 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
324