ئەپڵ

Apple لە پلانیدابووە لە یەکەم ساڵدا 40 ملیۆن Apple Watch بفرۆشێت، بەڵام تەنها 10 ملیۆنی فرۆشتووە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی The wall street journal، دیزاینەری سەرەکیی ئەپڵ Jony Ive کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیاکەی جێهێشت گەورەترین پاڵپشتی بیرۆکەی کاتژمێری ئەپڵ بووە،هەرچەندە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئەپڵ لەگەڵ بیرۆکەکەدا نەبوون و پێیان وابووە ئامارێکی وا بچووک ناتوانێت وەک پێویست ئەپەکان پێشکەش بکات و کڕیاران خواستیان نابێت لەسەری، بەڵام لە کۆتاییدا تیم کووک بابەتەکەی یەکلایی کردووەتەوە و پێی باشبووە کاتژمێرەکە بەرهەم بهێنن.

ئایڤ بەرپرسی سەرەکی دیزاینە لاکێشەییەکەی ڕوونماکە و دیزاینی ڕووکاری کاتژمێرەکە بووە، لە کاتی دروست کردنیش ڕای جیاواز هەبووە و ئایڤ ویستوویەتی کاتژمێرەکە زیاتر وەک پارچەیەکی کەشخە دەربکەوێت و زۆرینەی بەرپرسەکانی دیکەی ئەپڵ ویستوویانە کاتژمێرەکە تەواوکەری ئایفۆن بێت، لە کۆتاییدا تا ڕاددەیەکی زۆر ڕای دووەم پەیڕەو کرا بەڵام جۆرێکی ئاڵتونیش لە کاتژمێرەکە دروست کرا کە نرخی ١٧ هەزار دۆلاربوو! ئەو جۆرەش هەزارانی بە نەفرۆشراوی لێ مایەوە و زیانێکی زۆری بە ئەپڵ گەیاند.

لە هەموو ئەوانە گرنگتر ئەوەیە کە ئەپڵ پێشبینی کردووە لە ساڵی یەکەمی بەردەستبووندا ٤٠ ملیۆن دانە لە کاتژمێرەکە بفرۆشێت! بەڵام تەنها ١٠ ملیۆنی فرۆشتووە، هەرچەندە ١٠ ملیۆن ژمارەیەکی ئێجگار زۆرە و سەرکەوتنێکی گەورەیە بەڵام زۆر کەمترە لەوەی ئەپڵ بەتەمای بووە.

سەرچاوە :

1 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341