10
سۆنی 2, ته‌مموز 2019 بۆچوون

سۆنی داشکاندنی لە نرخی بژاردەکانی مانگانەی خزمەتگوزاری PlayStation Vue ـدا کرد

کۆمپانیای سۆنی لە بڵاوکراوەیەکدا بە فەرمی ڕایگەیاند کە نرخی سەرجەم بژاردەکانی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری تایبەت بە سەیرکردنی فیلم و زنجیرەکان PlayStation Vue دادەبەزێنێت.

دابەزاندنی نرخەکە بە بڕی 5$ ـە بۆ سەرجەم بژاردەکانی بەژداریکردنی مانگانە، گۆڕانکاری لە نرخەکاندا لە ئەمڕۆوە ڕوو دەدات و ئەو بەکارهێنەرانی کە پێشتر بەژدارییان کردووە بۆ ئەم مانگە، گۆڕانکارییەکە لە کاتی پێدانی پارەکە لە کارتە ئەلکترۆنییەکانیاندا بە دی دەکەن.

لە پێشووتردا نرخی بژاردەی Access بە 49$، بژاردەی Core بە 55$، بژاردەی Elite بە 65$ و بژاردەی Ultra بە 85$ بوو بۆ هەر مانگێک.

داشکاندنی نرخی بژاردەکانی بەژداریکردنی مانگانەی خزمەتگوزاری PlayStation Vue، بە هەنگاوێکی باش دادەنرێت لە لایەن سۆنییەوە. چونکە لە ماوەی ڕابردوودا هەر یەکە لە خزمەتگوزارییە هاوشێوەکانی Netflix و DirecTVNow و YouTube TV داشکاندنیان ئەنجامدا بۆ نرخی بژاردەکانی بەژداریکردنی مانگانە. هەروەها دەرفەتێکە بۆ کۆمپانیاکە تاوەکو بتوانێت گرێبەستی زیاتر لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرەکاندا ئەنجام بدات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ