10
ئینتەرنێت 2, ته‌مموز 2019 بۆچوون

مۆبایلە 5Gـەکان لەمساڵدا دەگمەن دەمێننەوە، تا 2023 بە تەواوی دەست بەسەر بازاڕدا دەگرن

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Canalys فرۆشی مۆبایلی 5G لە ساڵی ٢٠٢٣دا هی 4G تێدەپەڕێنێت و لەمساڵەوە تا کۆتایی ٢٠٢٣، ١.٩ ملیار مۆبایلی 5G دەفرۆشرێت.

بەپێی پێشبینییەکان ڕێژەی ٥١.٤٪ـی ئەو مۆبایلانەی لە ساڵی ٢٠٢٣ دەفرۆشرێن پشتگیری نەوەی پێنجەم دەکەن و ٣٤٪ـی مۆبایلە 5Gـەکان لەو ساڵەدا لە چین دەفرۆشرێن! ١٨.٨٪ لە ئەمریکای باکور و ١٧.٤٪ لە ناوچەی ئاسیای سەر بە زەریای هێمن و ئەوروپاش لە پلەی چوارەم دەبێت.

هەر بەپێی Canalys حکومەتی وڵاتان هەوڵی زۆریان داوە لە خێراکردنی بەرەوپێشچوونی 5G و ڕۆڵێکی کارایان هەبووە لەو بوارەدا، پێشبینیش دەکرێت هەر بە زوویی و لە ساڵی داهاتوو ١٧.٥٪ـی ئەو مۆبایلانەی لە چین دەفرۆشرێن پشتگیری نەوەی پێنجەم بکەن!

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ