10
رەقەکاڵا 2, ته‌مموز 2019 بۆچوون

Nvidia زنجیرەی گرافیک کاردەکانی RTX SUPERـی ڕاگەیاند، دەستپێدەکەن لە 399$

Nvidia ٣ گرافیک کاردی نوێی بۆ کۆمپیوتەرە ڕوومێزەکان ڕاگەیاند بە ناوەکانی RTX SUPER 2060 و RTX SUPER 2070 و RTX SUPER 2080، کە نوێکردنەوەی گرافیک کاردەکانی ساڵی پارن و بەهێزترن و بە هەمان نرخن.

NVIDIA announces RTX SUPER Series of desktop graphics cards, starts $399

RTX SUPER 2060 بە تێکڕا ١٥٪ باشترە لە RTX 2060 و لە هەندێک یاریدا ٢٢٪ و بە وتەی ئێنڤیدیا لە GTX 1080 بەهێزترە، هەروەها خاوەن ٨گب بیرگەی GDDR6ـە لە کاتێکدا جۆرە ئاساییەکە خاوەن ٦گب بوو، نرخی ٣٩٩ دۆلارە و جۆرە ئاساییەکە دەبێتە ٣٤٩ دۆلار.

NVIDIA announces RTX SUPER Series of desktop graphics cards, starts $399

RTX SUPER 2070 بە تێکڕا ١٦٪ لە جۆرە ئاساییەکەی بەهێزترە و لە هەندێک یاریشدا تا ٢٤٪ و بە وتەی ئێنڤیدیا لە GTX 1080 Ti بەهێزترە، نرخی ٤٩٩ دۆلارە و جێگای جۆرە ئاساییەکە دەگرێتەوە.

NVIDIA announces RTX SUPER Series of desktop graphics cards, starts $399

RTX SUPER 2080 خێرایی بیرگەکەی بە بەراورد بە جۆرە ئاساییەکە زیادکراوە لە 14Gb لە هەر چرکەیەکدا بۆ 15.5Gb و بە وتەی ئێنڤیدیا لە Titan Xp بەهێزترە، نرخی ٦٩٩ دۆلارە و جێگای جۆرە ئاساییەکە دەگرێتەوە.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ