سامسۆنگ

فرۆشی زنجیرەی Galaxy S10 زۆر لە هی زنجیرەی Galaxy S9 باشترە

بەپێی ئامارەکانی Counterpoint Research، لە چارەکی دووەمی ساڵدا سامسۆنگ ١٦ ملیۆن دانەی لە مۆبایلەکانی زنجیرەی S10 ناردووەتە بازاڕەکانی جیهان، ئەمە لە کاتێکدا فرۆشی S10 5G هەژمار نەکراوە ئەگەرنا ئەوکات ژمارەکە بەرزتریش دەبووەوە بۆ ١٧ ملیۆن، زنجیرە نوێیەکە بەو ١٦ ملیۆنە فرۆشی بە ڕێژەی ١٢٪ لە هی زنجیرەی S9 باشترە کە پار لە هەمان ٣ مانگدا ١٤.٣ ملیۆن دانەی لێ فرۆشرابوو.

شتێکی تریش کە دڵخۆشکەرە بۆ سامسۆنگ ئەوەیە کە جۆرە پڵەسەکە پڕفرۆشترینە! بەپێی ڕاپۆرتەکە ڕێژەکان بەم شێوەیەن:

S10+ 42%

S10 32%

S10e 22%

ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کۆی ئەو ٣ ژمارەیە دەکاتە ٩٦ نەوەک ١٠٠ بەوەش ٤٪ دەمێنێتەوە و ئەگەری هەیە هەڵەیەکی بچووک هەبێت لە ڕاپۆرتەکەدا.

ڕاستی ئەوەی کە گرانترینی ٣ مۆبایلە ئاست  بەرزەکەی سامسۆنگ پڕفرۆشترینیانە جیاوازە لە ئەپڵ چوونکە لە نێوان ٣ نوێترین ئایفۆندا، iPhone Xr کە هەرزانترینیانە بە جیاوازییەکی گەورە پڕفرۆشترینیانە!

 

 

سەرچاوە :

3 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
322