10
ئەندرۆید 3, ته‌مموز 2019

وەنپڵەس نوێترین وەشانی ڕووکاری OxygenOS ـی بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 6 و OnePlus 6T ڕەوانەکرد

کۆمپانیای وەنپڵەس بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی نوێترین وەشانەکانی ڕووکاری OxygenOS بۆ ئامێرەکانی. بۆ ئەم جارە، کۆمپانیاکە وەشانێکی نوێی لە ڕووکارەکەی ڕەوانەی مۆبایلەکانی OnePlus 6 و OnePlus 6T کرد.

نوێکاری ئەمجارەی ڕووکارەکە بۆ مۆبایلی OnePlus 6T نوێکاری ژمارە 9.0.15 ـە، لەگەڵیدا وەشانێکی دیکەشی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 6 کردووە کە نوێکاری ژمارە 9.0.7 ـە و تێیدا ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 6 ـی لەخۆ گرتووە. جیاوازی کۆمپانیای وەنپڵەس بە بەراورد بە کۆمپانیای شاومی و سامسۆنگ و ئەوانی دیکە ئەوەیە کە تۆمارکەری ڕوونمای لە ڕووکارەکەیدا زیاد نەکردبوو، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیاکە تۆمارکەری ڕوونمای بە تەنها بۆ مۆبایلەکانی OnePlus 7 Pro و OnePlus 7 زیاد کردبوو، لە ئێستادا و لەم وەشانە نوێیەیدا تۆمارکەری ڕوونمای بۆ ھەردوو مۆبایلی OnePlus 6 و OnePlus 6T زیادکرد.

سەبارەت بە قەبارەی نوێکارییەکە، قەبارەی 311 مێگابایتە. وە هەروەها لە وەشانە نوێیەکەدا سووڕاندنەوەی ڕوونما باشتر کراوە هاوشان لەگەڵ زیادکردنی تۆمارکەری ڕوونما و ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 6.

لە ئێستادا نوێکارییەکە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی هەردوو مۆبایلەکە بەردەستە و بەمنزیکانە دەگاتە دەست سەرجەم بەکارهێنەران.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ