10
ئەندرۆید 3, ته‌مموز 2019 بۆچوون

سامسۆنگ نوێترین وەشانی ڕووکاری OneUI ـی ڕەوانەی مۆبایلەکانی گالەکسی S8 و +S8 کرد

کۆمپانیاکانی تایبەت بە مۆبایل بەردەوامن لە ڕەوانەکردنی وەشانە نوێیەکانی ڕووکارەکانیان تایبەت بە مۆبایلەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین وەشانی ڕووکاری OneUI ـی ڕەوانەی ھەریەکە لە گالەکسی S8 و +S8 کرد.

وەشانە نوێیەکە وەشانی ژمارە G950FXXU5DSFB ـە بۆ گالەکسی S8 و وەشانی ژمارە G955FXXU5DSFB ـە بۆ گالەکسی +S8. وەشانە نوێیەکە خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردنی تایبەتمەندی پشکنینی کۆدە QR ـەکان و ڕێڕەوی ئاسایشیی مانگی 6.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ئەم وەشانە جێگیرە و بۆ گشت بەکارهێنەران ڕەوانە دەکرێت. لە ئێستادا وەشانەکە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکان لە وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا بەردەست کراوە و بەم نزیکانە بەردەست دەکرێت بۆ بەکارھێنەرانی سەرجەم وڵاتانی دیکەی جیھان.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ