مۆبایل و تابلێت 3, ته‌مموز 2019

مۆبایلی Vivo Z1 Pro ڕاگەیەندرا، کامێرای پێشەوەی 32 مێگاپیکسڵ و پاترییەکی 5000mAh لەخۆدەگرێت

ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Z1 Pro  ڕاگەیاند کە خاوەنی ڕوونمایەکی ٦.٥٣ ئینچە بە ڕوونی +FHD و لە جۆری LCD، دووەم مۆبایلی ڤیڤۆیە کە چاڵی ڕوونمای هەبێت و تیایدا کامێرایەکی ٣٢ مێگاپیکسڵ هەیە.

لە پشتەوە ٣ کامێرا هەیە، ١٦ مێگاپیکسڵی ئاسایی، ٨ مێگاپیکسڵی گۆشە فراوان و ٢ مێگاپیکسڵ لە جۆری تایبەت بە قووڵی، پڕۆسێسەری Snapdragon 712، پاترییەکی ٥٠٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر و باگاویکەرەوە بە توانای ١٨ وات کۆمەڵێکی دیکەن لە تایبەتمەندییەکان، جگە لەوەش دەکرێت مۆبایلەکە وەک پاوەر بانک ئامێری دیکە بارگاوی بکاتەوە، مۆبایلەکە بە ڕووکاری Funtouch OS 9ـی بنیاد نراو لەسەر ئەندرۆید ٩ کار دەکات.

مۆبایلەکە ٣ ڕەنگی هەیە، ٢ جۆری ڕەش و دانەیەکی شین، نرخی لە هندستان بەم شێوەیەیە:

٢١٧ دۆلار بۆ ٤گب/٦٤گب

٢٦١ دۆلار ٦گب/١٢٨گب

vivo Z1 Pro unveiled in India with Snapdragon 712, 32MP selfie cam and 5,000 mAh battery

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ