ئەندرۆید
4, تەممووز 2019
گووگڵ نوێکارییەکی گرنگ لە جوڵێنەری ڕێنیشاندەری Android Q ـدا ئەنجام دەدات

گووگڵ دەیەوێت نوێکارییەکی گرنگ لە وەشانی Android Q ـدا ئەنجام بدات پێش ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی بەردەستی بکات.
بە پێی چەند وێنەیەکی دزەپێکراوی وەشانی نوێی ژمارە QP1A.190626.001 و بڵاونەکراوەی Android Q کە بەردەستی پێگەی 9To5Google کەوتووە، دەردەکەوێت کە گووگڵ تایبەتمەندی Back Sensitivity ـی بۆ جوڵێنەری ڕێنیشاندەر (Gesture Navigation) ـی بۆ وەشانە نوێیەکەی ئەندرۆید زیاد کردووە.
لەگەڵ تایبەتمەندییە نوێیەکەدا، دەتوانرێت بە دەست ڕاکێشان لە لێواری چەپی ڕوونماوە، پەڕەکان بگەڕێندرێنەوە پێشووتر، یاخود پەڕەی لیستی ئەپەکان بکرێتەوە لەو کاتانەی لە پەڕەی سەرەکی ئەپەکەدایت. هەروەها تایبەتمەندییەکە ڕێگەت پێ دەدات خێرایی کاردانەوەی کرداری تایبەتمەندییەکە دیاری بکەیت. تایبەتمەندییەکە بەم شێوەیە کار دەکات:
https://twitter.com/chrisbanes/status/1146050918892412928
وا چاوەڕوان دەکرێت لە وەشانی تاقیکاری داهاتووی Android Q ـدا تایبەتمەندییەکە بەردەست بکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.