ئەندرۆید

مایکرۆسۆفت پشتگیری ئاگادارکەرەوەکانی Android ـی بۆ ئەپی Your Phone لە Windows 10 زیادکرد

ڕەنگە بیڵ گەیتس بازاڕی مۆبایلەکانی بۆ ئەندرۆید لە دەست دابێت، بەڵام مایکرۆسۆفت بەردەوامە لە کارکردن لە پڕۆژە هەمەجۆرەکانیدا بۆ ئەندرۆید. لە هەنگاوێکی نوێدا، مایکرۆسۆفت پشتگیری ئاگادارکەرەوەکانی  ئەندرۆیدی بۆ ئەپی Your Phone لە Windows 10 زیادکرد.

لەگەڵ زیادبوونی پشتگیرییە نوێیەکەی ئەپی Your Phone لە Windows 10 ـدا، هەر ئاگادارکەرەوەیەک لە لایەن ئەپە جیاوازەکانەوە بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت ڕەوانە بکرێت، لەسەر ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت بە دیار دەکەوێت. ئەگەر لە کۆمپیوتەرەکەت ئاگادارکەرەوەکان بسڕیتەوە، ئەوا لەسەر مۆبایلەکەشت بە هەمان شێوە دەسڕدرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە توانای ئەوەی دەبێت کە وەڵامی ئاگادارکەرەوەکان بدرێتەوە لە خودی کۆمپیوتەرەوە. بە جۆرێک کە ڕوونمای مۆبایلەکە لەسەر کۆمپیوتەر بە دیار دەکەوێت و دەتوانیت کرداری زیاتر ئەنجام بدەیت.

وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە ئێستا بەردەستە بۆ داگرتن بۆ Windows 10، دەتوانیت لە ڕێگەی کرتە کردن لە وێنۆچکەکەی خوارەوە ئەپەکە دابگریت/نوێی بکەیتەوە.

سەرچاوە :
4 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
947