10
ئۆتۆمبێل 4, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Tesla لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا ژمارەیەکی پێوانەیی لە بەرهەمهێناندا تۆمارکردووە

لە دوای دەستپێکێکی خراپ و هێواش لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا، کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمارکردووە. هەرچەندە 3 لە جیبەجێکارانی کۆمپانیاکە لە هەفتەی ڕابردوودا کۆمپانیاکەیان بەجێهێشت.

کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند کە 87,048 ئۆتۆمبێلیان لە 3 مانگی ڕابردوودا بەرهەمهێناوە، هەروەها ژمارەی پێوانەیی گەیاندنی 95,200 ئۆتۆمبێلیان بە دەستی کڕیاران تۆمارکردووە. لە کۆی ژمارەی بەرهەمهێنانی مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان، 72,531 ئۆتۆمبێلی مۆدێل 3s لە 3 مانگی ڕابردوودا بەرهەمهێنراوە. هەروەها 77,550 دانە بۆ کڕیاران ڕەوانە کردووە.

لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا و بە هۆی دواخستنی گەیاندنی مۆدێل 3 ـی تێسلا کە کاردانەوەی نەرێنی خستە سەر کۆمپانیاکە، زیانی 702 ملیۆن دۆلار بەر کۆمپانیاکە کەوت.

چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا تاوەکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ بگاتە 300,000 بۆ 400,000 ئۆتۆمبێل و قەرەبووی زیانەکانی چارەکی یەکەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکە بکاتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ