سامسۆنگ
4, تهمموز 2019
کامێرای Samsung Galaxy A50 لە DxOMark هەڵسەنگێندرا

مۆبایلی Galaxy A50 لە لایەن ماڵپەڕی DxOMark هەڵسەنگێندرا و بەپێی ماڵپەڕەکە لە کۆمەڵێک لە مۆبایلە ئاست بەرزە کۆنەکان باشترە! مۆبایلەکە ٨٣ خاڵی وەرگرتووە و بەمەش هەمان خاڵی LG G7 ThinQـی بەدەست هێناوە، تەنها یەک خاڵ لە Nokia 8 Sirocco و دوو خاڵ لە iPhone 7 کەمترە و یەک خاڵ لە LG V30 زیاترە.

مۆبایلەکە لە وێنەگرتن ٨٥ خاڵ و لە ڤیدیۆ تۆمارکردن ٧٩ خاڵی وەرگرتووە، لە وێنەدا ڕەنگەکان بە شێوەیەکی جوان نیشان دەدات لە وێنەکانیدا بەڵام لە ڕووی زووم و تەڵخکردنی پشتی وێنەکان ئاستێکی هێندە باشی نییە، هەروەها خێرایی و وردی فۆوکەس کردنی لە ڕووناکی کەمدا دەکرێت باشتربێت.
لە ڤیدیۆشدا خاڵەکەی کەمترە چونکە فۆوکەسە خۆکارانەکەی زۆر جێگیر نییە و وردەکاریش کەم نیشان دەدات، بەڵام دووبارە و وەک وێنەکان ڕەنگەکانی جوانە و لە ڕووی لەرزینیشەوە ماڵپەڕەکە لە مۆبایلەکە ڕازین.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.