ئەپڵ

زۆرێک لە ڕاژەکانی خزمەتگوزارییەکانی سەر بە iCloud ـی ئەپڵ لەکار کەوتن

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، بە نزیکەیی سەرجەم ڕاژەی خزمەتگوزارییەکانی سەر بە خزمەتگوزاری هەوری iCloud ـی ئەپڵ لەکار کەوتوون.

چەند بەکارهێنەرێک لە تویتەر ڕایانگەیاندووە کە تێبینییان کردووە ناتوانن پڕۆسەی چوونە ژوورەوە لە ژمارەیەکی زۆر خزمەتگوزاری سەر بە خزمەتگوزاری هەوری iCloud ئەنجام بدەن. گرنگترین ئەو خزمەتگوزارییانەی iCloud کە لەکار کەوتوون بریتین لە؛ Photos و Mail و Backup و Find My Friends و Contacts و Calendars. نیشانە ڕەنگ زەردەکانی وێنەکەی خوارەوە ئەو خزمەتگوزارییانەن کە لەکار کەوتوون.

ئەمە نموونەی یەکێک لەو بەکارهێنەرانەیە کە کێشەی لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی iCloud ـدا هەیە و ڕایگەیاندووە کە مۆبایلەکەی کێشەی هەیە و تەنانەت کۆگای فەرمی ئەپڵ پێی ڕاگەیاندووە کە ناتوانن لەم کاتەدا یارمەتی بدەن لە گواستنەوەی زانیارییەکانیدا بە هۆی لەکارکەوتنی سەرتاسەریی خزمەتگوزارییەکانەوە.

خزمەتگوزاری Apple Pay ـیش بە هەمان شێوە لە لای هەندێک بەکارهێنەر لەکار کەوتووە، بەڵام گشتی نییە. گرنگترین خزمەتگوزاری لەکار کەوتوو خزمەتگوزاری Find My Friends و Find My Phone ـە و بەکارهێنەران ناتوانن شوێنی ئامێرەکانیان بدۆزنەوە.

سەرچاوە :

4 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704