10
سامسۆنگ 5, ته‌مموز 2019 بۆچوون

Samsung ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی دووەم بڵاوکردەوە، کەمی فرۆشی ئایفۆن زیانی لە سامسۆنگ داوە!

دوێنێ هەواڵ بڵاوبووەوە کە ئەگەری هەیە قازانجی سامسۆنگ لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان چارەکی پار ٦٠٪ کەم بووبێتەوە، ئەمڕۆ سامسۆنگ ئامارەکانی بڵاوکردەوە و دۆخەکە کەمێک لە پێشبینییەکە باشترە و قازانجی ٥٦٪ کەمی کردووە، هەرچەندە فرۆشی زنجیرەی Galaxy S10 زۆر باشە، بەڵام بەهۆی کەمی فرۆش لە چیپەکاندا کە بازرگانی سەرەکی سامسۆنگە کۆمپانیاکە قازانجی کەمی کردووە.

سامسۆنگ لە ماوەی ئەو ٣ مانگەدا ٤٧.٩ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە و ٥.٦ ملیاری قازانج بووە، یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی دابەزینی قازانجی کۆمپانیاکە ئەوەیە کە ناردنی ڕوونمای Oled بۆ ئەپڵ لە لایەن زەبەلاحە کۆرییەکەوە لەوە کەمتربووە کە پێشبینی دەکرا، ئەوەش بەهۆی کەمی فرۆشی هەریەک لە iPhone Xs و iPhone Xs Max، بەڵام ئەپڵ بڕێک پارەی وەک قەرەبوو داوەتە سامسۆنگ چونکە ڕوونمای لەوە کەمتر لێ کڕیوە کە گرێبەستیان لەسەر کردووە!

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ