10
هەواڵ 5, ته‌مموز 2019

کۆمپانیای ئۆنەر ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor 9X ـی ئاشکراکرد

کۆمپانیای ئۆنەری سەر بە کۆمپانیای هواوەی لە ئامادەکاریدایە بۆ نمایشکردنی نوێترین مۆبایلی خۆی. ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor 9X ـی ئاشکراکرد.

کۆمپانیای ئۆنەر بە فەرمی ڕێکەوتی 23 ـی ئەم مانگەی دیاریکرد بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلی Honor 9X، ڕاگەیاندنەکە لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا دەبێت لە شاری بەیجینی پایتەختی دەوڵەتی چین.

بە پێی زانیارییە دزەپێکراوەکان بێت، مۆبایلی نوێی Honor 9X خاوەن 2 یان 3 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە، هەروەها پڕۆسێسەری Kirin 810 ـی لەسەر جێگیر دەبێت. هاوکات ئەمە وێنەی پاکێجی مۆبایلەکەیە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر دزەی پێکرا.

کۆمپانیاکە لە ئێستاوە هیوا دەخوازێت مۆبایلی Honor 9X هاوشێوەی Honor 8X سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات، لە کاتێکدا کە توانرا 10 ملیۆن یەکە لە مۆبایلی Honor 8X بفرۆشرێت بە تەنها لە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێکی کەم بەسەر بەردەستکردنی مۆبایلەکەدا.

بە هەرحاڵ، پێویستە تاوەکو 23 ـی ئەم مانگە چاوەڕێی نمایشکردنی مۆبایلی Honor 9X بکەین بۆ زانیاری نرخ و سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ