ئێڵ جی
5, تەممووز 2019
کۆمپانیای LG مۆبایلی LG G8S ThinQ ـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و 5 کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای LG ـی کۆریای باشوور نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی LG G8S ThinQ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.2 ئینج لە جۆری OLED FullVision بە ڕوونی +FHD و بە وردی نیشاندانی 2248 بە 1080 پێکسڵ. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرای ڕوون بەرزە و هەستەوەری پەنجەمۆرە، لە پێشەوە خاوەن 2 کامێرایە و لەسەر نۆچی مۆبایلەکە جێگیر کراون. پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 6 گێگابایت و بیرگەی بژاردەی قەبارە 64 و 128 گێگابایت. هەروەها خاوەن پاترییەکە بە توانستی 3,550 ملی ئەمپێر و سیستەمی Android Pie ـی لەسەر جێگیرکراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی LG G8S ThinQ:
- ڕوونما: قەبارە: 6.2 ئینج. جۆر: OLED FullVision. ڕوونی: +FHD. وردی نیشاندان: 2248 بە 1080 پێکسڵ.
- پڕۆسێسەر: Qualcomm Snapdragon 855.
- گرافیک: Adreno 640.
- ڕام: 6 گێگابایت.
- بیرگە: 64 و 128 گێگابایت.
- ئەستووری: 8 میلیمەتر.
- کێش: 181 گرام.
- پاتری: 3,550 ملی ئەمپێر/کاتژمێر.
- بارگاویکردنەوە: پشتگریکردن لە وەشانی سێیەمی بارگاویکردنەوەی خێرا.
- کامێرای پشتەوە: یەکەم: 13 مێگاپێکسڵ لە جۆری Super Wide بە تیرەی F/2.4. دووەم: 12 مێگاپێکسڵ لە جۆری Standard بە تیرەی F/1.8. سێیەم: 12 مێگاپێکسڵ لە جۆری Telephoto بە تیرەی F/2.6.
- کامێرای پێشەوە(سێڵفی): یەکەم: 8 مێگاپێکسڵ بە تیرەی F/1.9. دووەم: جۆری (Z Camera (ToF Technology.
- هەستەوەری ئاسایشی: هەستەوەری پەنجەمۆر لە پشتەوە – ناسێنەرەوەی دەمووچاو – ناسێنەرەوەی دەست (Hand ID).
- دەرچە: USB-C – دەرچەی بیستۆک.
- ڕایەڵە: Wi-Fi 802.11 a, b, g, n, ac – Bluetooth 5 – NFC.
- پارێزگاریکردن: جۆری IP68.
- ڕەنگ: ڕەشی ئاوێنەیی – سپی ئاوێنەیی – پیرۆزەیی.
- سیستەمی کارپێکەر: Android Pie.
تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکە نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخی سەروو 800$ ـەوە بێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.