10
سامسۆنگ 5, ته‌مموز 2019 بۆچوون

تابلێتی (Samsung Galaxy Tab A 8.0 (2019 بە ڕوونمایەکی 8 ئینجەوە ڕاگەیاندرا

سامسۆنگ نوێترین تابلێتی خۆی بە ناوی (Samsung Galaxy Tab A 8.0 (2019 ڕاگەیاند کە ئاست نزمە و بە پڕۆسێسەری Snapdragon 429 کار دەکات و خاوەن ٢گب ڕامە، ٣٢گب بیرگەی ناوەکی لەخۆدەگرێت و پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکوو ٥١٢گب.

هەر وەک لە ناوەکەیەوە دیارە ڕوونمای تابلێتەکە ٨ ئینجە، ڕوونییەکەشی ٨٠٠ بە ١٢٨٠ پیکسڵە، خاوەن بڵندگۆی ستێریۆیە و کامێرای دواوەی ٨ مێگاپیکسڵە، ڕوونی کامێرای پێشەوەش تەنها ٢ مێگاپیکسڵە.

تابلێتەکە ڕەنگی ڕەش و زیویی هەیە و پاترییەکەی ٥١٠٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە و بە داخەوە دەرچەکەی لە جۆری ـە، وەک دیاری ٢ مانگ بەشداری YouTube Premium و ٣ مانگ بەشداری Spotify Premiumـی بە خۆڕایی لەگەڵدایە و هێشتا وردەکاری نرخ و بەردەستبوونی دیار نییە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ