ڕاپۆرت و توێژینەوەکان
6, تەممووز 2019
LG ئامارە سەرەتاییەکانی خۆی بۆ چارەکی دووەمی ساڵ بڵاوکردەوە

کۆمپانیای LG ئامارە سەرەتاییەکانی خۆی بۆ چارەکی دووەمی ساڵ بڵاوکردەوە و چاوەڕوانە لەو ٣ مانگەدا داهاتی ١٣.٣ ملیار دۆلار بووبێت و قازانجیشی ٥٥٧ ملیۆن دۆلار، بەمەش پێشبینی دەکات داهاتی بە ڕێژەی ٤.١٪ زیاتربێت لە هەمان چارەکی پار بەڵام قازانجی بە ڕێژەی ١٥.٤٪ کەمتربێت بە بەراورد بە هەمان چارەک.
کۆمپانیا کۆرییەکە لە ئامارە سەرەتاییەکانیدا هیچ ئاماژەیەک بە وردەکارییەکان ناکات بۆیە دەبێت چاوەڕێی ڕاپۆرتی وردی کۆمپانیاکە بکەین لە کۆتایی مانگدا تاوەکوو بزانین بەشی تایبەت بە مۆبایل لە کۆمپانیاکە هێشتا لە زیاندایە یاخود ئەو بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەی لە کۆتایی ساڵی پار ئەو بەشەی گرتە دەست توانیویەتی بارودۆخەکە بەرەو باشتر ببات و دووبارە قازانج بەدەست بهێنێت.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.