ئەپڵ

فرۆشی iPhone لە هندستان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 42% دابەزیوە

بەپێی نوێترین ئامارەکان فرۆشی ئایفۆن لە هندستان لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵ دابەزیوە بۆ تەنها ٢٢٠ هەزار دانە و بەمەش ٤٢٪ کەمترە بە بەراورد بە هەمان ٣ مانگی پار، ئەپڵ توانیویەتی لە ڕێگەی کۆمەڵێک ئۆفەر و داشکاندنەوە زۆر بەهێز بگەڕێتەوە و تەنها لە مانگی چواردا ٢٠٠ هەزار ئایفۆن لە وڵاتەکە بفرۆشێت، بەڵام مانگی دواتر و بەهۆی دەرچوونی ٢ مۆبایلە نوێیەکەی Oneplus دووبارە فرۆشی ئایفۆن دابەزیوەتەوە و خواست لەسەریان کەم بووەتەوە.

Counterpoint Research پێشبینی دەکات ئەپڵ لە تەواوی ئەمساڵدا ١.٥ بۆ ١.٦ ملیۆن مۆبایل لە هندستان بفرۆشێت، ئەمە لە کاتێکدا پار ١.٨ ملیۆن و پێرار ٣.٢ ملیۆن دانە لە مۆبایلە زیرەکەکانی کۆمپانیای ئەپڵ لەو وڵاتە فرۆشرابوون!

سەرچاوە :

6 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
341