10
ئەندرۆید 6, ته‌مموز 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Asus دەست دەکات بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلی Zenfone 5Q

کۆمپانیای Asus لە ساڵی ڕابردوودا مۆبایلی Zenfone 5Q ـی بە خاوەن وەشانی Android 7.1.1 Nougat ـەوە ڕاگەیاند. کۆمپانیاکە بەڵێنیدا کە دەست بکات بە ڕەوانەکردنی وەشانی Android Pie بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی ناوبراو.

بە پێی فۆڕمی فەرمی کۆمپانیای Asus، مۆدێلی ZC600KL ـی مۆبایلەکە کە وەشانی جیهانی مۆبایلی Zenfone 5Q ـە، نوێترین وەشانی Android Pie ـی بۆ ڕەوانە دەکرێت. دەربارەی وەشانەکە، وەشانی ژمارە 16.0610.1905.79 دەبێت و قەبارەی 1 گێگابایت دەبێت، وا چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا دەست بە ڕەوانەکردنی بکرێت.

ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆمپانیاکە وەشانی Android Pie ڕەوانەی مۆدێلی ZC600KL ـی مۆبایلەکە بکات، پێشووتر کۆمپانیاکە وەشانەکەی بۆ ژمارەیەکی دیاریکراو لە مۆدێلەکەی مۆبایلەکە ڕەوانە کردبوو کە تایبەت کرابوون بە وڵاتی بەڕازیل و خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 430 بوون.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ