ئەپ و نەرمەکاڵا
6, تەممووز 2019
لە وەشانی تاقیکاری تەختەکلیلی SwiftKey ـدا ئیمۆجییە 3 دوورییەکان بۆ سەرجەم مۆبایلەکانی ئەندرۆید زیادکرا

ڕەنگە تەختەکلیلی SwiftKey یەکێک نەبێت لە تەختەکلیلە بەربڵاوەکانی ئەندرۆید، بەڵام گومان لەوەدا نییە کە تەختەکلیلە لایەنە سێیەمەکانی ئەندرۆید خاوەن ژمارەیەک بەکارهێنەری ئێجگار زۆرن. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خاوەنی تەختەکلیلی SwiftKey تایبەتمەندی ڕاستی خەیاڵی Puppets ـی بۆ تەختەکلیلەکەی زیادکرد.
تایبەتمەندی نوێی Puppets ڕێگەت پێدەدات ئیمۆجییە 3 دوورییە جوڵاوەکان لە ڕێگای کامێراوە بەکاربهێنیت، هەر وەک تایبەتمەندی Animoji ـی ئەپڵ و AR Emoji ـی سامسۆنگ، تەنانەت ئەگەر مۆبایلەکەشت خاوەنی هەستەوەری قوڵی نەبێت. بەو واتایەی، تایبەتمەندییەکە بۆ سەرجەم مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەردەستە و دەتوانرێت چێژ لە ئیمۆجییە 3 دوورییە جوڵاوەکان وەربگیردرێت.
https://youtu.be/31YAemod-HI
لەگەڵ هەر جوڵانەوەی دەموچاودا، ئیمۆجییە 3 دوورییەکانیش هاوشێوەی تۆ دەجوڵێنەوە. هەروەها تایبەتمەندییەکە ڕێگەت پێ دەدات تاوەکو ماوەی 30 چرکە جوڵانەوەکان تۆمار بکەیت بە شێوەی ڤیدیۆ و بۆ هاوڕێکانتی بنێریت. تایبەتمەندییەکە هەر یەکە لە ڕۆڵگێڕەکانی؛ دەینەسۆڕ، پاندا، پشیلە، کونەپەپو و سەگ لەخۆ دەگرێت. هەر بە زوویش ئێمە تایبەتمەندییەکەمان تاقی کردەوە و دەتوانن بینەری ببن:
https://www.facebook.com/kitn.net/videos/622169161629037/
لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە لە وەشانی تاقیکاری تەختەکلیلەکەدا بەردەستە. ئەگەر خوازیاریت وەشانی تاقیکاری تەختەکلیلەکە دابگریت، کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.