ئەندرۆید
6, تهمموز 2019
کۆمپانیای Ford پشتگیری سەکۆی Android Auto ـی بۆ 8 لە ئۆتۆمبێلەکانی زیادکرد

کۆمپانیای Ford ـی ئەمریکی یەکێکە لەو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرانەی ئۆتۆمبێل کە گرنگییەکی زۆر بە زیادکردنی سەکۆیەکانی Android Auto ـی گووگڵ و CarPlay ـی ئەپڵ دەدات بۆ ئۆتۆمبێلەکانی خۆی. بۆ ئەم مەبەستەش، کۆمپانیاکە پشتگیری سەکۆی Android Auto ـی گووگڵی بۆ 8 لە ئۆتۆمبێلەکانی خۆی زیادکرد.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی Ford کە پشتگری سەکۆکەیانی بۆ زیادکراوە، 3 دانەیان ئۆتۆمبێلی ئاسایین، 4 دانەیان ئۆتۆمبێلی کارگوزاری (Van) ـن و دانەیەکیان جۆری GT ـی خاوەن بزوێنەری V6 و هێزی ئەسپی 647 ـە. ئەوەی جێگای ئاماژە پێکردنە، مۆدێلی سەرجەم ئۆتۆمبێەکانی Ford کە پشتگیری سەکۆیەکەی بۆ زیاد کراوە 2017 ـن. ئەمە لیستی ئۆتۆمبێلەکانن:
- EcoSport 2017
- Fiesta 2017
- GT 2017
- KA+ 2017
- Tourneo Courier 2017
- Tourneo Custom 2017
- Transit Courier 2017
- Transit Custom 2017
زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکانی نێو لیستەکەی سەرەوە بە تەنها لە ئەوروپا بەردەستن و لە ئەمریکا بەردەست نین، زیادکردنی پشتگیری سەکۆکە لە ڕێگەی نوێکارییەکەوە دەبێت کە لە لایەن مامەڵەکاران و بریکارە فەرمییەکانی کۆمپانیاکەوە ئەنجام دەدرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.