10
مۆبایل و تابلێت 6, ته‌مموز 2019 بۆچوون

سیستەمەکەی Huawei لە Android و MacOS خێراتر دەبێت و بەکارهێنانی فراوانی دەبێت

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤارێکی فەڕەنسی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی هواوەی Ren Zhengfei ڕایگەیاند سیستەمی HongmengOSـی کۆمپانیاکە لە ئەندرۆید و تەنانەت MacOSـی ئەپڵیش خێراتر دەبێت و زۆر فراوان و هەمەجۆر دەبێت لە توانای بەکارهاتندا و لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەر و تابلێت و ڕاوتەر و تەنانەت داتا سەنتەرەکانیش کار دەکات!

ئەو ئاستە هەمەجۆرییە بەرزەی ڕێن باسی دەکات سیستەمی Fuchsia OSـی گووگڵمان بیر دەخاتەوە کە لە ژێر پەرەپێداندایە و بە هەمان شێوە بڕیارە لەسەر ژمارەیەکی زۆر ئامێری جیاواز کار بکات، ڕێن ئاماژەی بەوەشدا کە سەرەڕای ئەوەی تڕەمپ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لێدوانێکی ئەرێنی و نەرمی دەربارەی هواوەی دا بەڵام ئەمان بەردەوامن لە پەرەپێدانی سیستەمەکەیان و دەستیان لێ هەڵنەگرتووە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ