گووگڵ

بەمنزیکانە دوگمەی کارپێکردنی میوزیکەکان بۆ شریتی ئامرازەکانی وێبگەڕی Google Chrome زیاد دەکرێت

گووگڵ کار لەسەر زیادکردنی دوگمەی کارپێکردنی میوزیکەکان دەکات بۆ شریتی ئامرازەکانی وێبگەڕی Google Chrome.

بە پێی پێگەکانی ZDnet و Techdows بێت، گووگڵ بەمنزیکانە تایبەتمەندییەک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میوزیکەکان زیاد دەکات بۆ شریتی ئامرازەکانی وێبگەڕەکە. تایبەتمەندییەکە ناوی Global Media Controls دەبێت و ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە کۆنتڕۆڵی میوزیک و گۆرانییە کارکردووەکان لە نێو وێبگەڕەکەدا بکەن. تایبەتمەندییەکە لە ڕێگەی دوگمەیەکەوە لە شریتی ئامرازەکان و تەنیشت هێڵی بەستەرەوە دەتوانرێت بەکاربهێندرێت.

لە ئێستادا تایبەتمەندییەکە بۆ وەشانی تاقیکاری Canary ـی وێبگەڕەکە تایبەت بە گەشەپێدەران زیاد کراوە. بەڵام نازاندرێت کە چ کاتێک گووگڵ ئەو تایبەتمەندییە بەسوودە بۆ بەکارهێنەرانی وێبگەڕی Chrome بەردەست دەکات.

سەرچاوە :

7 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
936