ئەپڵ
7, تهمموز 2019
پڕوپاگەندە: ئەپڵ کار لەسەر بەرهەمهێنانی ئایپادی ڕوونما چەماوە بە پشتگیری لە 5G دەکات

وا خەریکە بەکارهێنانی ڕوونما چەماوەکان لە لایەن کۆمپانیا زلهێزەکانەوە بۆ ئامێرەکانیان پەرە دەستێنێت. دەگوترێت کە ئەپڵ کار لەسەر بەکارهێنانی ڕوونمای چەماوە دەکات بۆ ئایپادە نوێیەکان.
بە پێی ڕاپۆرتێکی پێگەی IHS Markit، ئەپڵ کار لەسەر بەکارهێنانی ڕوونمای چەماوە بۆ یەکێک لە ئامێرەکانی دەکات، ئەویش ئامێری ئایپاد دەبێت. ڕوون نییە کە ئەپڵ هاوشێوەی سامسۆنگ و هواوەی تاکە ڕوونمای چەماوە یاخود دووانە ڕوونما بۆ ئەو مەبەستە بەکار دەهێنێت.
ئەگەر ئەپڵ ڕوونمای چەماوەیی بۆ ئایپاد بەکاربهێنێت، ئەوا قەبارەی وەکو ماک بووک پڕۆ بەدیار دەکەوێت. هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بە ئەگەری زۆرەوە ئایپادە چەماوەییەکە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات.
بە پێی ئەوەی کە تاوەکو کۆتاییەکانی ساڵی 2020 چیپی 5G ـی ئەپڵ ئامادە نابێت بۆ بەکارهێنان، پێشبینی ناکرێت ئەپڵ ئایپادی ڕوونما چەماوەیی و پشتگیر لە 5G تاوەکو ساڵی 2021 ڕابگەیەنێت.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.