رەقەکاڵا
7, تەممووز 2019
بەشی یەکەم: مێژووی ناوکی پڕۆسێسەرەکانی مۆبایل لە ڕووی لەرەلەر و ژمارەوە

بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە و کێبڕکێ تیایدا زۆر قورس و گەرمە، چەند ساڵێکیش لەمەوبەر گەرمترین بابەت زیادکردنی لەرەلەر و دواتریش ژمارەی ناوکەکانبوو.
مانگی ١ـی ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەمجار مۆبایلێک ڕاگەیەندرا بە لەرەلەری ناوکی ١ گێگاهێرتز، ئەویش Toshiba TG01ـبوو بە پڕۆسێسەری ١ ناوکیی Snapdragon S1، کۆمپانیاکان بۆیان دەرکەوت کە دروستکردنی مۆبایل بە پرۆسێسەری لەرەلەر بەرز وزەیەکی زۆری پاتری بەکار دەبات بۆیە پەنایان بردە بەر زیادکردنی ژمارەی ناوکەکان و یەکەم مۆبایلی ٢ ناوکی LG Optimus 2Xـبوو بە پڕۆسێسەری Tegra 2 AP20H.


لە کۆتایی ٢٠١٢ یەکەم مۆبایل بە لەرەلەری ٢ گێگاهێرتز ڕاگەیەندرا بە ناوی RAZR i XT890 و بە پڕۆسێسەری Intel Atom Z2460 کە تەنها ١ ناوکی هەبوو، بەڵام پێش یەکەمین مۆبایلی ٢ گێگاهێرتز ٢ مۆبایلی ٤ ناوکی دەرچوون لە مانگی ٥ـی هەمان ساڵ ئەوانیش بریتیبوون لە Samsung Galaxy S III و HTC One X.



چاوەڕێی بەشی دووەمبن…
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.