10
سۆنی 13, ته‌مموز 2019 بۆچوون

زانیارییە دزەپێکراوەکان ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Sony Xperia 20 ئاشکرا دەکەن

زانیارییە دزەپێکراوەکان هەنێک لە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی داهاتووی کۆمپانیای سۆنی بە ناوی Sony Xperia 20 ئاشکرا دەکەن.

بە پێی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو، مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6 ئینج بە ڕوونی +FHD لە جۆری LCD و بێ بوونی هیچ نۆچێک دەبێت، لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرا دەبێت بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ، پڕۆسێسەری Snapdragon 710 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و وا پێشبینی دەکرێت خاوەن ڕامێک بێت بە فراوانی 4 یان 6 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە قەبارەی 64 یان 128 گێگابایت.

هیچ زانیارییەکی فەرمی بوونی نییە سەبارەت بە ڕێکەوتی بەردەستکردن و نرخی مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی، بەڵام هەواڵە دزەپێکراوەکان دەڵێن لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا سۆنی مۆبایلەکە ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ