10
ئەپ و نەرمەکاڵا 8, ته‌مموز 2019 بۆچوون

ئەپی 99X Game Booster بۆ زیادکردنی خێرایی یارییەکان بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئامێرە کارکردووەکانی ئەندرۆید کێشەی خاوبوونەوە یاخود وەستاندنی لە ناکاو(لاگ) ـیان هەیە لە کاتی ئەنجامدانی یارییەکاندا. کەی ئای تی ئێن ئەپی 99X Game Booster ـتان پێ دەناسێنێت کە تایبەتە بە زیادکردنی خێرایی یارییەکان و هێشتنەوەی مۆبایل بە خاوێنی و دوور لە پەڕگە زیادەکان.

ئەپەکە یارمەتیدەرە بۆ زیادکردنی خێرایی یارییەکان، بۆ ئەم مەبەستەش، ئەپەکە وا دەکات کە مۆبایلەکە وزەیەکی کەمتری پاتری بەفیڕۆ بدات و پڕۆسێسەر و کارتی گرافیک بە ساردی دەهێڵێتەوە، هەروەها بڕێکی زۆر لە ڕام دەهێڵێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەپەکە تێکڕای چێوەی یارییەکان باشتر دەکات بە دابینکردنی کرداری بەڕێوەبردنی گونجاو.

بۆ ئەنجامدانی زیادکردنی خێرایی یارییەکان، پێویستە لە پەڕەی سەرەکی ئەپەکەدا ئەو یارییانە دیاری بکەیت کە دەتەوێت خێراییان زیاد بکەیت و بە دوور بیت لە کێشەی وەستاندنی لەناکاویان. ئەویش لە ڕێگەی کرتەکردن لە دوگمەی “Add game” لە پەڕەی سەرەکی ئەپەکەدا، لە پاشان دیاریکردنی یارییەکان.

لە کۆتایدا، زۆرینەی نەرمەکاڵا بەسوودەکان بە خۆڕایی نین، هەر بۆیە ئەپی 99X Game Booster ـیش بە خۆڕایی نییە. ئەپەکە بە نرخی 0.78$ (1,200 دینار) لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە. دەتوانیت لە ڕێگەی وێنۆچکەکەی خوارەوە ئەپەکە دابگریت.

بۆچونی تۆ