10
مۆبایل و تابلێت 8, ته‌مموز 2019 بۆچوون

فرۆشی مۆبایلی Honor 8X گەیشتە 15 ملیۆن دانە

ئەمڕۆ بەرپرسێکی ئۆنەر ڕایگەیاند کە مۆبایلی Honor 8X کە لە مانگی ٩ـی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا تاوەکوو ئێستا ١٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە، مۆبایلەکە کاتێک دەرچوو بۆ ماوەی ٤ مانگ لەسەر یەکتر پڕفرۆشترین مۆبایلی چینبوو و لە ماوەی تەنها ١٧٣ ڕۆژدا فرۆشی گەیشتبووە ١٠ ملیۆن دانە.

Xiong Junmin جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە مۆبایلەکە نەک هەر لەسەر ئاستی کۆمپانیاکەی خۆیان بەڵکوو لەسەر ئاستی فێستیڤاڵی ٦١٨ـی تایبەت بە بازاڕکردنی ماڵپەڕی JD.comـیش ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە، بڕیارە ڕۆژی ٢٣ـی ئەم مانگە جێگرەوەی مۆبایلەکە بە ناوی Honor 9X ڕابگەیاندرێت و پڕۆسێسەری Kirin 810 لەخۆبگرێت و بەمەش ببێتە دووەم مۆبایلی هواوەی کە پڕۆسێسەرە مام ناوەندە نوێیەکە لەخۆبگرێت لە دوای Huawei Nova 5.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ