مۆبایل و تابلێت

HTC ئامارەکانی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ئەنجامەکانی ئەرێنین

کۆمپانیای HTCـی تایوانی ئامارە داراییەکانی خۆی بۆ مانگی ٦ـی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ئەنجامەکان مایەی دڵخۆشین بۆ کۆمپانیاکە، داهاتەکە ٤٦.٩ ملیۆن دۆلار بووە کە بەرزترینە لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا و ٩٤٪ لە داهاتی مانگی پێشتر زیاترە، بەڵام هێشتا ٣٤٪ کەمترە لە داهاتی هەمان مانگ لە ساڵی پار.

کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاند کە داهاتی کۆی ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵی ١٨٤ ملیۆن دۆلاربووە و بە بەراورد بە ٦ مانگی سەرەتای پار ٦٣٪ کەمی کردووە، شیکەرەوە و شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەنجامە باشەکانی مانگی پێشووی کۆمپانیاکە ئەم مانگەش بەردەوامبن بەهۆی مۆبایلە نوێیەکانیان و بە تایبەتیش کە لە کۆتایی ئەم مانگە مۆبایلی Desire 19 Plus لە بازاڕەکان بەردەست دەبێت.

سەرچاوە :

9 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
322