10
مۆبایل و تابلێت 9, ته‌مموز 2019 بۆچوون

مۆبایلی Honor Play 8 بە تایبەتمەندی نزم و نرخی هەرزانەوە ڕاگەیاندرا

ئۆنەر نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Honor Play 8 ڕاگەیاند و مۆبایلەکە بە پڕۆسێسەری Helio A22 کار دەکات و خاوەن ڕوونمایەکی ٥.٧١ ئینجە بە ڕوونی +FHD لە جۆری LCD.

لە دواوە تەنها ١ کامێرا بوونی هەیە بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵ و تیرەی چاوی f/1.8، لە پێشەوەش کامێرایەکی ٥ مێگاپیکسڵ هەیە بە تیرەی چاوی f/2.2 و پشتگیری کردنەوەی قفڵ لە ڕێگای ناسینەوەی ڕووخسار دەکات و بەداخەوە مۆبایلەکە هەستەوەری پەنجەمۆری نییە.

مۆبایلەکە ٢گب ڕام و ٣٢گب بیرگەی ناوەکی هەیە و ٢ دەرچەی سیم کارد و دەرچەیەکی تایبەت بە بیرگەی دەرەکیی هەیە، مۆبایلەکە لەسەر ڕووکاری EMUI 9ـی بنیادنراو لەسەر ئەندرۆید ٩ کار دەکات و پاترییەکەی ٣٠٢٠میللی ئەمپێر/کاتژمێرە و دەرچەکەی لە جۆری Micro USBـە و پشتگیری بارگاویبوونەوەی خێرا ناکات.

مۆبایلەکە بە ڕەنگی ڕەش و شین بەردەستە بە نرخی ١٢٠ دۆلار لە چین.

Honor Play 8 comes in Black and Blue

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ