بابەتی گرینگ
9, تهمموز 2019
کۆمپانیای شاومی گەشەپێدانی تەکنەلۆژیایەکی نوێی کامێرای ئاشکرا کرد

کۆمپانیای شاومی گەشەپێدانی کامێرای لە جۆری periscope ئاشکرا کرد بۆ مۆبایلەکانی داهاتووی!
ئەم داهێنانە نوێیە کۆمپانیای شاومی پێشتر تۆمار کراوە لە وڵاتی چین، کە ئاماژەیە بەوەی کۆمپانیای شاومی هەستاوە بە گەشەپێدانی کامێرا لە جۆری periscope کە پشتگیری لە مۆبایلەکانی داهاتووی ئەم کۆمپانیایە دەکات.
سەرەتای گەشەپێدانی کامێراکانی periscope دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنی زنجیرەکی تایبەت لە مۆبایلە هۆشمەندەکانی وەک مۆبایلی هواوەی P30 Pro و مۆبایلی Oppo Reno 10x، ئەمڕۆ بە پێی هەندێک هەواڵ کە دزەی کردووە جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆمپانیای شاومی دەستی کردووە بە گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای کامێرای periscope، کە لە ٢ـی ئەم مانگە کۆمپانیای شاومی هەستاوە بە تۆمارکردنی ئەم داهێنانە.
هەروەها فایلەکانی ئەم داهێنانە ئەوە ئاشکرا دەکەن کە هاوێنەکانی periscope نەخشێنراوە لە ڕووی سەرەوە و پشتگیری شکانەوەی ڕووناکی هاوێنەکان دەکات وە هاوێنەکانی periscope تایبەتمەندیەکی تێدایە کە پێویست بە زیاد کردنی قەبارەی کامێرای سەرەکی ناکات، ئەمەش بۆ بەرهەم هێنانی وێنە بە تایبەتمەندی گەورەکردن و پشتگیری ISO.
شایانی باسە بەپێی هەندێک هەواڵ کە دزەی پێکراوە مۆبایلی Xiaomi Mi Mix 4 یەکەم مۆبایلی کۆمپانیای شاومی دەبێت کە پشتگیری لەم تەکنەلۆژیایە نوێیەی کامێرا دەکات لە جۆری periscope، بە پێی پێشبینیەکان کامێراکە باشترین بەجیهێنانی دەبێت لەگەڵ هەستەوەری کۆمپانیای سامسۆنگ لە جۆری GW1 تایبەت بە ڕوونی ٦٤ مێگاپیکسڵ.
واچاوەڕوان دەکرێت ئەو تەکنەلۆژیایەی کۆمپانیای شاومی کە تایبەتە بە کامێرا پێشکەوتنێکی بەرچاوی تێدا کرابێت و توانای زووم کردنی کامێراکە بۆ وێنە و بۆ ١٠٠ ئێکس زوو واتە ١٠٠ هێندەی خۆی بێنێتە پێش.

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.