10
ئای ئۆ ئێس 9, ته‌مموز 2019 بۆچوون

14 ئەپ و یاری iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی

بۆ ئەمڕۆ، ژمارەیەک ئەپ و یاری نێو کۆگای App Store تایبەت بە iOS بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی، ژمارەیان 14 دانەن.

ئەپەکان:

  1. Manual Cam: چرکاندنی وێنەکان بە شێوەیەکی کارامە. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  2. Skywall Pro – HD+ Wallpapers: داگرتنی دەیان هەزار پاشبنەمای ڕوون بەرز. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  3. VisualX Photo Editor & Effects: دەستکاریکردن و زیادکردنی فلتەر و چەند شتێکی دیکە بۆ وێنەکان. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  4. HanYou – Chinese Recognizer: فەرهەنگی چینی بۆ ئینگلیزی و توانای وەرگێڕانی وشە چینییەکانی هەیە لە ڕێگەی کامێراوە. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  5. Express Video – Add Emoji: زیادکردنی ئیمۆجییەکان بۆ ڤیدیۆکان. نرخی سەرەتا: 3.99$.
  6. Secret Photo Vault + Bio Auth: پاراستنی وێنە و ڤیدیۆکان و کردنەوەیان بە تێپەڕەوشە و پەنجەمۆر. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  7. PhotoX Pro Top Live Wallpapers: داگرتنی سەدان هەزار پاشبنەمای ڕوون بەرز و جوڵاوە. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  8. Coloresque: ناسینەوە و نیشاندانی ناوی ڕەنگەکان. نرخی سەرەتا: 0.99$.
  9. 1Contact Pro: بەڕێوەبەری ناوەکانی مۆبایلەکەت و ئەنجامدانی کردارەکانی سڕینەوە، نەهێشتنی ناوە دووبارەکان، پاشەکەوتکردن و زیاتر. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  10. Live Weather: Alert & Forecast: نیشاندانی حاڵەتەکانی کەشوهەوا بە شێوەی ڕاستەوخۆ و هەبوونی ئاگادارکەرەوە. نرخی سەرەتا: 3.99$.
  11. Sleep Sounds: relaxing sounds: هەبوونی چەند دەنگێکی ئارامکەرەوە بۆ یارمەتیدان لە خەولێکەوتندا. نرخی سەرەتا: 1.99$.
  12. Ruler – tape measure length: پێوانەکردنی درێژی بە بەکارهێنانی AR. نرخی سەرەتا: 0.99$.

یارییەکان:

  1. Grapple Gum: نرخی سەرەتا: 1.99$.
  2. !Stop Kim: نرخی سەرەتا: 0.99$.

تێبینی:

  • پێویستە بە زووترین کات ئەپ و یارییەکان دابگریت پێش ئەوەی ببنەوە بە پارە، وەک هەمیشە زۆرینەی ئەپەکان بۆ کەمتر لە 24 کاتژمێر دەبنە خۆڕایی.
  • بۆ داگرتنی ئەپ و یارییەکان، کرتە لە ناوەکانیان بکە.
بۆچونی تۆ